ئاژانسی نها.. راپۆرت
لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا متمانە بە کابینەى نۆیەمی حکومەتى هەرێم درا و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و سەرجەم وەزیرەکان سوێندی یاساییان خوارد.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکە بەرنامە و کاری کۆبوونەوەکە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە خوێندرایەوە و دواتر دەستکرا بە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکان.
دەنگی کاندیدەکان بەم شێوەیە بوو:
مەسرور بارزانی بە دەنگی ٨٨ پەرلەمانتار وەکو سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەڵبژێردرا
قوباد تاڵەبانی بەدەنگی ٧٣ پەرلەمانتار وەکو جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەڵبژێردرا
فرسەت ئەحمەد بە ٨٤ دەنگ پەرلەمانتار وەکو وەزیری داد هەڵبژێردرا
رێبەر ئەحمەدیش بە دەنگی ٧٦ پەرلەمانتار بووە وەزیری ناوخۆ
سامان حسێن بەرزنجی بە دەنگی ٨١ پەرلەمانتار وەکو وەزیری تەندروستی دیاریکرا
ئالان حەمە سەعید بە دەنگی ٨٥ پەرلەمانتار بووە وەزیری پەروەردەی هەرێم
دانا عەبدولکەریم بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار وەکو وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دیاریکرا
کوێستان محمەد بەدەنگی ٧٤ پەرلەمانتار وەکو وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەڵبژێردرا.
کەمال موسلیم بە دەنگی ٨٥ پەرلەمانتار بووە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی
ئانو جەوهەر بەدەنگی ٨٠ پەرلەمانتار وەکو وەیزری گواستنەوە و گەیاندن دیاریکرا
ئارام محەممەد قادر ئەمین بە دەنگی ٧٦ پەرلەمانتار وەکو وەزیری خوێندنی باڵا دیاریکرا
دارا رەشید مەحموود بە دەنگی ٧٥ پەرلەمانتار بووە وەزیری پلاندانان
خالید سەلام بە دەنگی ٦٨ پەرلەمانتار وەکو وەزیری هەرێم هەڵبژێردرا
ساسان عوسمان عەونی بە دەنگی ٨٥ پەرلەمانتار بووە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
ڤالا فەرید بە دەنگی ٨٣ پەرلەمانتار وەکو وەزیری هەرێم بۆ پەیوەندی نێوان حکومەت و پەرلەمان هەڵبژێردرا
بێگەرد تاڵەبانی بە دەنگی ٨٣ پەرلەمانتار بووە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
عەبدوڵا محمود بە دەنگی ٨٥ پەرلەمانتار وەکو وەزیری شەهیدان هەڵبژێردرا
ئایدن مەعروف بە دەنگی ٧٨ پەرلەمانتار بووە وەزیری هەرێم
ئاوات جەناب نووری بە دەنگی ٨١ پەرلەمانتار وەکو وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم هەڵبژێردرا
شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵڵا بەدەنگی ٧٣ پەرلەمانتار بووە وەزیری کاروباری پێشمەرگە