وەرزش

ریاڵ مەدرید بڕیای فرۆشتنی حەوت یاریزانی دەرکرد


پلانی یانەى ریاڵ مەدرید ئەوەیە پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ حەوت یاریزانی یانەکەى بفرۆشێت.

پاش کرینی پێنج یاریزان کە ئەوانیش مێندی و هازارد و یۆڤیچ و میلیتاو رۆدریگۆ بون، ئێستا یانەى ریاڵ مەدرید دەیەوێت حەوت یاریزان دوربخاتەوە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامە نزیکەکان لە ریاڵ مەدریدەوە، سیۆ هێرناندێز بە 20 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە میلانەوە.

جەیمس رۆدریگێزیش لە ریزەکانی یانەى ناپۆلیەوە نزیکەو پێشبینی دەکرێت نرخی گرێبەستەکە بگاتە 40 ملیۆن یۆرۆ.

هەرچی ماریانۆ دیازی هێرشبەریشە یانەى میلان داواى کردوە بەڵام هێشتا گفتوگۆکان کۆتایی نەهاتون.

ریگیلۆنیش بەخواستن چوەتە سیڤیلیەوەو دانی سیبایۆسیش بەهەمان شێوە بەخواستن دەدرێت بە یانەیەکی ئینگلیزی.

مارتن ئۆدیگارد بۆ یەک وەرز چوەتە یانەى ریاڵ سۆسیداد و ڤاسکێزیش بە یەکجاری دەفرۆشرێت و یانەکانی بایرن میونشن و ئارسناڵیش لە کرینی نزیکن.
2019-07-06
زیاتر...