هەمەڕەنگ

بۆ له‌شێكی شێدار و پێستێكی جوان خه‌یار بخۆن


خه‌یار، یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی كه‌ به‌ خواردنی ڤیتامین ئه‌ی و بی و سی ، بڕێكی زۆر ئاوو، بڕێكی باش كاربۆهیدرات وشه‌كر و پڕۆتین، ئاسن و كالیسیۆم و پۆتاسیۆم بۆ له‌ش دابین ده‌كات .

‎جگه‌ له‌وانه‌ چه‌ندین سوودی بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌، له‌و سوده‌ گرنگانه‌ش كه‌ له‌ تویژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه‌ .

‎ئه‌و ئاوه‌ی له‌ خه‌یاردا بونی هه‌یه‌، له‌ جه‌سته‌دا ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ش شێدار بێت و پێست جوان بێت

‎خواردنی خه‌یار باری ده‌رونی ئارام ده‌كاته‌وه‌، دڵه‌ راوكێ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

‎به‌هۆی بوونی مادده‌ی ئیریبسین، كرداری هه‌رس ئاسان ده‌كات، كێشه‌ی گه‌ده‌ ناهێڵێت، كرمی ریخۆڵه‌ له‌ ناو ده‌نات

‎ماسولكه‌كانی پێست به‌هێز ده‌كات، نه‌رمی پێ ده‌به‌خشێت، رێگری له‌ په‌ڵه‌ ده‌گرێت .

‎ئازاری سه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌قیقه‌یان هه‌یه‌ .

‎ئازاری جومگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌، رێگری له‌ هه‌وكردنی جومگه‌ ده‌كات
2019-07-04
زیاتر...