هەواڵ

عه‌لی باپیر: به‌شداریی حكومه‌ت ناكه‌ین

ئاژانسی نها..

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌شداریی له‌ حكومه‌تدا ناكات.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان رایگه‌یاند، ئەو كابینەیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكدەهێنرێت ئێمەی كۆمەڵی ئیسلامی تێدا نابێت، بەڵام پێمان خۆشە ئەو حكومەتە بەراستی حكومەت بێت‌ و پێوەری مامەڵەكردن لەگەڵ خەڵكدا هاوڵاتی بوون و مرۆڤ بوون بێت نەك ئینتیمای حزبی و بنەماڵەیی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێمان باشە پەرلەمانمان باشترین پەرلەمان بێت‌ و تەعبیر لە ئیرادەی خەڵكی بكات، وە هەروەها حكومەت دەبێت حكومەتی هەموو لایەك بێت، بۆ ئێمە گرینگە كە هەر پۆستێك لە هەرێمی كوردستان هەیە حەقی خۆی بدرێتێ، بەلامانەوە گرینگ نییە لای كێیە، گرینگ ئەوەیە خزمەتی خەڵكی پێبكرێت.

2019-06-18
زیاتر...