سبه‌ی چوارشه‌ممه موچه‌ی ئه‌و شوێنانه دابه‌شده‌كرێت
ئاژانسی نها..
دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه كۆمه‌ڵێك وه‌زاره‌ت موچه وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێم به ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه 19ی حوزه‌یران، موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی، كاره‌با، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر سبه‌ی موچه‌ی دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆف و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و پاراستنی ژینگه و ده‌زگای مین و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌و موچه‌یه‌ی كه دابه‌شده‌كریت موچه‌ی مانگی سێی 2019 یه‌و چوارم موچه‌یه كه به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شده‌كرێت.
|