مه‌حمود سه‌نگاوی: له‌مه‌ودوا نه سوكایه‌تی قبوڵده‌كه‌ین و نه خۆمان له پارتی به بچوكتر ده‌زانین
ئاژانسی نها..
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر مه‌سعود بارزانی و ده‌ڵێت، هیچ ڕێگرییه‌ك نییه له‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆیان جیابكه‌نه‌وه و له‌به‌ر خاتری میلله‌ت شتی زۆرمان له پارتی قبوڵكردووه.
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، له‌به‌ر خاتری میلله‌ت شتی زۆرمان له پارتی قبوڵكردووه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا نه سوكایه‌تی قبوڵده‌كه‌ین و نه خۆمان له پارتی به بچوكتر ده‌زانین، به‌ڵكو خه‌بات و ماندووبوونی یه‌كێتی له سه‌رووی پارتییه‌وه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و تاوانبار و خۆفرۆشانه‌ی كه پێشمه‌رگه‌یان راده‌ستی به‌عس ده‌كرد، ئێستا لای مه‌سعود بارزانین و ئه‌ویش شه‌رم ناكات كه خۆی له یه‌كێتی به گه‌وره‌تر ده‌زانێت.
مه‌حمود سه‌نگاوی هۆشداریی له‌باره‌ی دوو ئیداریه‌وه هۆشداریی دادات به پارتی و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر سیاسه‌ته‌كه‌یان وابڕوات هیچ چارێك نییه ده‌بێت ئیداره‌ی خۆیان جیابكه‌نه‌وه و نه‌وت و غازی خۆیان بۆ خۆیان بفرۆشن.
|