كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان كۆتاییهات و مه‌سرور بارزانی سوپاسی گۆڕانی كرد
ئاژانسی نها..
كه‌مێك پێش ئێستا، كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی و گۆڕان له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی كۆتاییهات.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه مه‌سرور بارزانی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، گه‌شبینم و هیوادارم بتوانین له واده‌ی خۆیدا كابینه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنین و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه‌مان له‌گه‌ڵ گۆران كرد له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و داوای سیڤییه‌كانمان لێ‌كردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سوپاسی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین، كه پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتننانه بوون كه له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌یانبوو.
هاوكات جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، هه‌تا بۆمان بكرێت، له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا سیڤییه‌كانیكاندیدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست.
|