شاندێکی ریاڵ مەدرید بۆ دۆزینەوەى منداڵی بەهرەمەند هاتونەتە هەرێمی کوردستان
شاندێکی ئەکادیمیای ریاڵ مەدرید لە هەرێمی کوردستانە بۆ دۆزینەوەى منداڵی بەهرەمەند و رەوانە کردنیان بۆ ئیسپانیا.
شاندەکەى ئەکادیمیای یانەى ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا وردەکاری ئیشەکانی خۆیان ئاشکراکرد.
لەکۆنفرانسەکەدا یانەى ریاڵ مەدرید باسی لەوە کرد کە ئەوان بەنیازن 150 یاریزان لە تەمەنی 9 ساڵ بۆ 15 ساڵ بەرن بۆ ئیسپانیا و لەوێ گرێبەست لەگەڵ باشترینەکان ئیمزادەکەن، بەڵام بۆ هەر یاریزانێک بڕی 12 هەزار دۆلار (دەفتەرێک و 20 وەرەقە) وەردەگرن.
جگە لەوەى ئەو شاندەى ریاڵ مەدرید هیچ وردەکاری تری لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی منداڵەکان و پێوەرەکانی دیاریکردنی باشترینەکان چۆنن.
|