خواكوڕك كاڵه‌ك “گندۆره” میوه‌یه‌كه تایبه‌ت به وه‌رزی هاوین كه تامێكی شیرین و فێنكی هه‌یه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینی جۆری C. یه‌ك په‌رداخ ئاوی كاڵه‌ك، هه‌ڵگری 56 كهلۆرییه كه به خواردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز به مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
گرنگترین سوده‌كانی كاڵه‌ك
1- ره‌نگی پڕته‌قاڵی كاڵه‌ك نیشانده‌ری رێژه‌ی ماده‌ی ”بێتاكارۆتێن”ه، ئه‌م ماده‌یه بۆ چاو به‌سووده و پێستێكی جوان به مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
2- له كاڵه‌كدا رێژه‌یه‌كی باش ڤیتامینی جۆری C هه‌یه كه دژه‌ئۆكسیده و به‌رگری له جه‌سته ده‌كات له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كان.
3- میوه‌ی كاڵه‌ك نه‌خۆشیی سیل له‌ناو ده‌بات.
4- ئه‌و كه‌سانه‌ی جه‌سته‌یه‌كی كه‌م خوێنیان هه‌یه، به خواردنی گندۆره ئه‌م كێشه‌یه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
5- خواردنی ئاوی كاڵه‌ك له كاتی ره‌مه‌زاندا پێویسته، چونكه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستكردن به تینوویه‌تی.
6- ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت” كالهك بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 1700ی زاینی له ووڵاتی به‌ریتانیا به‌رهه‌م هات و خرایه بازاڕه‌وه.