بەرشەلۆنە گرێبەستێكی گەورەی واژۆ کردووە
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەگەڵ گریزمانی فەڕەنسی ڕیککەوتووە و ئەو یاریزانە درێسی یانە کەتەلۆنیکە دەپۆشێت.
میکێڵ ئەنخێڵ جیل مارینی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئەتەڵەنتیکۆ مەدریدی ئیسپانێ رایگەیاند، گریزمان لە کۆتاییدا دەبێتە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە و درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت.
ئەم بەڕێوەبەرەی ئەتەڵەنتیکۆ مەدرید دەشڵێت، گریزمان لە مانگی سێی رابردووەوە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ڕیککەوتووە و گرێبەستەکەی دەشکێنرێت ئەگەر یانەی ئەتەڵنتیکۆ مەدرید ڕێگە بە چوونی نەدات.
ئەم قسانەی بەڕێوەبەری ئەتڵەنتیکۆ مەدرید لە کاتێکدایە، گریزمان و یانەی بەرشەلۆنەش تا ئێستا هیچ شتیکی فەرمیان نەوتووە و شەوی رابردوو گریزمان رایگەیاندبوو، تا دوو هەفتەی دیکە ناوی ئەو یانەیە دەزانن کە یاری بۆ دەکەم.
|