راپۆرت

كێشه‌ی پۆستی پارێزگاریی كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردنی سه‌ركی هه‌رێم

ئاژانسی نها- راپۆرت

سه‌ره‌رای به‌شدارینه‌كردنی فراكسۆنی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مرۆ شاندێكی یه‌كێتی به‌شداریی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كرد.

28ی ئایاری 2019 به‌هۆی ناكۆكی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان، یه‌كێتی بڕیاریی به‌شدارینه‌كردنی فراكسیۆنه‌كه‌یدا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌نگی به‌ پرۆسه‌كه‌ و نێچیرفان بارزانی نه‌دا.

دوابه‌دوای هه‌ڵبژردنی سه‌رۆكی هه‌رێم پارتی نیگه‌رانیی به‌رامبه‌ر به‌شدارینه‌كردنی یه‌كێتی له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم نواند.

به‌شێك له‌ چاودێران ده‌ڵێن، یه‌كێتی دوو جار له‌ سه‌عاتی سفردا پارتی جێهێشتووه‌، یه‌كێكیان له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو.

هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌رامبه‌ر پارتی جێگه‌ی ره‌زمه‌ندی لایه‌نگر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی بووه، پێیانوایه‌ به‌وهه‌ڵوێستانه‌ یه‌كێتی ئه‌و ده‌نگۆیه‌یه‌ ره‌وانده‌وه‌ كه‌ ده‌وترا یه‌كێتی بووه‌ به‌ پاشكۆی پارتی.

له‌ ئێستاشدا ناكۆكیه‌كانی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاریی كه‌ركوك درێژه‌ی هه‌یه‌ و نازانرێت چاره‌نوسی ئه‌و پۆسته‌ به‌كوێ ده‌گات، له‌كاتێدا تائێستاش یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ سوره‌ كه‌ ده‌بێت كه‌ركوك و هه‌رێم به‌غدا یه‌ك پاكێج بێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاراس حه‌سۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، به‌شداریكردنی به‌رهه‌م ساڵح له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌ به‌ به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان، نیشانه‌ی كۆتایی هاتنی ناكۆكییه‌كانی یه‌كێتی و پارتییه‌ و ده‌كرێت له‌مه‌ودوا كێشه‌كان به‌ ئاراسته‌یه‌كی باش بڕواتت به‌ڕێوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ زیاتر له‌ 250 رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕه‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی ناكۆی لایه‌نه‌كان كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكنه‌هێنراوه‌ و نازانرێت چاره‌نوسی ئه‌و كابینه‌یه‌ به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات.
2019-06-10
زیاتر...
12