توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌ریخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاده‌خۆری له گۆشتی سووردا ده‌كه‌ن زۆرتر مه‌ترسیی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌یان لێدەکرێت، تیمی توێژینه‌وه‌كه له په‌یمانگای نیشتمانیی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه ئه‌و كه‌سه پێگه‌یشتووانه‌ی له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌ندان و زیاتر گۆشتی سوور ده‌خۆن، به رێژه‌ی 19% زیاتر مه‌ترسیی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌یان له‌سه‌ره.
ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌ب ئه‌لیه‌وم نووسیویه‌تی توێژینه‌وه‌كه په‌یوه‌ندیی نێوان گۆشتی سوور بەبرژاوی به‌هۆی ماده كیمیاییه‌كانی ناوی به مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه.
(كاری دانیال) كه سه‌رپه‌رشتیی توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه، وتی "به‌و ئه‌نجامانه‌ی پێی گه‌یشتووین، پشتگیریی لە ئامۆژگارییەکان دەکەین کە دەوترێت پێویسته خواردنی گۆشتی سوور ئاستی بۆ دیاری بكرێت بەمەبەستی خۆ پاراستن له جۆره‌كانی شێرپه‌نجه.
توێژه‌ران له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا پشت بەزانیارییه‌كانی 500 هه‌زار کەسی پێگه‌یشتوو بەست کە زانیارییەکانی سه‌رووی ته‌مه‌نی 50 ساڵه‌وه خسته ژێر توێژینه‌وه و بۆیان ده‌ركه‌وت 1800 كه‌س له‌وانه دووچاری شێرپه‌نجه‌ی گورچیله هاتوون، ئه‌و كه‌سانه‌ش ئاشكرایان كردووه هه‌فتانه نزیكه‌ی 113 گرام گۆشتی سووریا‌ن خواردووه.
هاوكات دانیال وتیشی، گۆشتی سوور سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی زۆر پێكهاته‌ی به سوودی مرۆڤه، بۆیه ناكرێ به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌وه مرۆڤ خۆی له‌خواردنی بێبه‌ش بكات، به‌ڵام پێویسته خواردنی به هاوسه‌نگی بێت و مرۆڤ ئاگاداری ئه‌وه بێت كه گۆشته‌كه به شێوه‌یه‌كی باش ئاماده كرابێت.