وەرزش

ریال مەدرید پۆچێتینۆ بە درۆ دەخاتەوە

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لێدوانێکی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری یانەی تۆتێنهام بەدرۆ دەخاتەوە.

پۆچێتینۆ لەلێدوانێکدا گوتبووی تۆتێنهام داوای هۆتێلێکی لە ڤالدێبێباس کردووە، کە شوێنی مەشقەکانی یانەی ریال مەدرید بۆ مانەوە لە مەدرید لە ماوەی خۆی ئامادەکردن و ئەنجامدانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید رەتیکردووەتەوە هۆتێل بداتە یانەکە.

ریال مەدرید لە بەیاننامەکەدا کە لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، هەموو ئەو لێدوانانە رەتدەکەینەوە، کە راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە داویەتی و لە دەرەوەی پێشبینی ئێمە بووە لە یانەی شاهانە.
2019-05-25
زیاتر...