وەرزش

رۆناڵدۆ داوای رامۆس دەکات

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆسی ئیتالی، داوای لە کارگێڕیی یانەکەی کردووە کاپتنی یانەی ریال مەدرید، سیرگیۆ رامۆس، لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزانەکاندا، بهێنێتە ریزی یانەی یوڤانتۆس.

راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن سێرگیۆ رامۆس بیر لە جێهێشتنی ریال مەدرید دەکاتەوە لە وەرزی گواستنەوەی داهاتوودا.

میدیاکانی ئیتالیا دەڵێن، کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای لە کارگێڕیی یانەکەی کردووە رامۆس بهێننە ریزەکانی یوڤانتۆس بۆ ئەوەی هێڵی بەرگریی یانەکە بەهێزبێت.

فابیۆ باراچیتسی، بەڕێوەبەی وەرزشیی یوڤانتۆس خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ رامۆس، بۆ قەرەبووکردنەوەی وازهێنانی ئەندریا بارزالی.

رامۆس نزیکەی 14 ساڵە لە ریال مەدریدە و لەو ماوەیەدا هەموو نازناوەکانی لەگەڵ یانەکەدا بردووەتەوە، لەوانە چوار جار بردنەوەی پاڵەوانییەتی ئەوروپا.
2019-05-25
زیاتر...