وەرزش

راهێنەری پاریس سانجێرمان بەدووری نازانێت نەیمار و مباپی بڕۆن

تۆماس تۆخێل خوازیارە نەیمار و مباپی لە ریزەکانی پاریس سانجێرمان بمێننەوە بەڵام بەدوریشی نازانێت بڕۆن.

لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا تۆخێلی راهێنەری پاریس سانجێرمان تەئکیدی کردەوە کە بەهۆی زۆری ئەو گرێبەستانەى لەبەردەم نەیمار و مباپین، ئەگەری مانەوەیان لە یانە فەرەنسییەکە قورسە.

وتیشی، ئەگەر پرسیار لەمن دەکەن بە دڵنیاییەوە دەڵێم پێویستمان بە نەیمار و مباپیە و خوازیارین بمێننەوە بەڵام بارودۆخەکە قورسە.

ئاماژەى بەوەشدا کە لەکاتی رۆیشتنی ئەو دوو یاریزانەدا ناچار دەبین بەدواى بژاردەى بەهێزدا بگەڕێین.

نەیمار لە ساڵی 2017 بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ چوەتە پاریسەوەو ومباپیش لەهەمان ساڵدا بە 180 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە فەرەنسییەکەوە کردوە.
2019-05-25
زیاتر...