هەواڵ

لەسەر موچەی فەرمانبەران سکاڵا لەسەر حکومەتی ھەرێم تۆمارکرا

ئاژانسی نھا...

پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەتۆمەتی بەکارھێنانی پارەی موچەی فەرمانبەران بۆ دانەوەی قەرز، لە داواکاری گشتی عێراق سکاڵای لەسەر حکومەتی ھەرێم تۆمارکرد.

غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی نھای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ بەتۆمەتی بردنی مچەی فەرمانبەران بۆ دانەوەی قەرز، لە داواکاری گشتیی سکاڵام لەسەر حکومەتی ھەرێم تۆمارکرد، بەوەی بەغدا تا ئێستا چوار موچەی فەرمانبەرانی ناردووە بەڵام حکومەتی ھەرێم تەنھا دوو موچەی دابەشکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر داواکارى گشتی کار لەسەر  سکاڵایەکە نەکرێت، ئەوا لە دادگاى فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر حکومەتى هەرێم تۆماردەکاتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی بەغدا موچەی چوار مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنها موچەی دوو مانگ بەبێ پاشەکەوت دابەشکراوە و حکومەتی هەرێم لەو پارەیە قەرزی کۆمپانیاکانی پێداوەتەوە.
2019-05-23
زیاتر...