هەواڵ

نھا ناوی کاندیدانی گۆڕان بۆ پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەت بڵاودەکاتەوە

ئاژانسی نھا...

ئاژانسی ھەواڵی نھا لە ڕێگەی سەرچاوەیەک لەناو بزوتنەوەی گۆڕانەوە ناوی کاندیدانی بزوتنەوەکە بۆ پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەت بڵاودەکاتەوە

سەرچاوەیەک لەناو بزوتنەوەی گۆڕان ناوی کاندیدەکانی بزوتنەوەکەی بۆ ئاژانسی ھەواڵی نھا ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، تا ئێستا بەشێکی زۆر لە کانیدەکان لەلایەن گۆڕانەوە بۆ پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەت یەکلایی کراونەتەوە.

ناو و پۆستی کاندیدەکانی گۆڕان کە تا ئێستا یەکلایی کراونەتەوە:

یەکەم-مبۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم:  
مستەفای سەیدقادر 
جەمال محمد
محمد تۆفیق ڕەحیم 
مستەفای سەیدقادر ئەگەری زۆرتره‌ ئه‌و پۆسته‌ به‌ده‌ستبهێنێت.

دووەم- بۆوەزارەتی دارایی 
ئاواتی شێخ جەناب 
هاواری شێخ ڕەئوف کاندیدن 
بۆوەرگرتنی ئەو پۆستە، ئاواتی شێخ جەناب بەهێزترە بۆوەرگرتنی پۆستەکە.

سێیەم- بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دانا عەبدولکەریم  یەکلایی کراوەتەوە.

چوارەم– کاندیدی پۆستی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی
سەردار قادر 
مەحموود شێخ وەهاب 
سەردار قادر ئەگەری وەرگرتنی ئەو پۆستەی زیاترە

پێنجەم- کاندیدی پۆستی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
کوێستان محەمەد
ئاراس وەلی
ئەگەری دەرچوونی کوێستان محەمد زیاترە بۆ ئەو پۆستە.

شەشەم- کاندیدی یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازیی
بەو ئەو پۆستە جەلال جەوھەر یەکلایی کراوەتەوە

حەوتەم- کاندیدی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ 
عەمید بەمۆ
عەمید وشیار
بەپێی زانیارییەکان چەنسی عەمید بەمۆ زیاترە

هەشتەم- کاندیدی ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە.
دلاوەری حاجی عوسمان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە یەکلایی کراوەتەوە

نۆیەم- کاندید بۆ بریکاری وەزارەتی پەروەردە.
 خالید بازیانی
 بەرهەم مستەفا
2019-05-23
زیاتر...