ڕونكردنه‌وه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی سێی 2019 ده‌درێت
ئاژانسی نها...
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌غدا دوای جه‌ژنیش موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، ئه‌وه ئێمه تا 22ی مانگ موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كه‌ین.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی دارایی پێشوه‌خت به نوسراوێك داوا له وه‌زاره‌تی دارایی به‌غدا ده‌كات، موچه‌ی مانگه‌كه‌ی بۆ بنێرێت، ئه‌م مانگه‌ش نوسراومان ئاڕاسته كردوون ئه‌گه‌ر پاره بنێرێت ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ژن ده‌كه‌وێته ئه‌و واده‌یه‌ی كه ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت بۆیه دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازار پێشده‌خه‌ین بۆ پێش جه‌ژن.
ڕونیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر پێش جه‌ژنیش موچه دابه‌ش نه‌كه‌ین ئه‌وا ئێمه وه‌ك جاره‌كانی پێش‌و تا 22ی مانگ كۆتایی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی سێی 2019 دێنین.
|