خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند دەچنە ئاسایشی سلێمانی
ئاژانسی نھا...
بڕیارە سبەینی ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند، بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانیان خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجام بدەن و سکاڵایی یاسایی تۆمار بکەن.
یەکێک لە خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند بە ئاژانسی ھەواڵی نھای ڕاگەیاند، سبەی کاتژمێر ١٠ لەبەردەم پڕۆژەی چاڤی لاند خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجام دەدەین و دواتر لە ئاسایشی سلێمانی سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، داواکاری ئێمە لەو خۆپیشاندانە بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانمانە لە پڕۆژەی چاڤی لاند و داوا دەکەین، یاسا مافەکانمان بۆ وەربگرێتەوە.
خۆپیشاندانی خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند لە کاتێکدایە، ماوەی شەش ڕۆژە شاسوار عەبدولواحید بە بڕیاری دادگا دەستگیرکراوە.
|