له‌ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كه‌س بوونه قوربانی
ئاژانسی نها..
له ڕووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی – قه‌ره‌داغ، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
ئەمڕۆ ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی – قه‌ره‌داغ له‌نزیك پردی تانجه‌رۆ، كه ماتۆڕسكیله‌كه له‌دواوه‌وه به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه خۆی كردوه به‌ژێر بارهه‌ڵگره‌كه‌دا، شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و سه‌رنشینه‌كه‌شی به‌سه‌ختی برینداربووه.
|