هەواڵ

سامان گەرمیانی: لەگەڵ گۆڕان قسەمان لەگەڵ یەک کردووە بۆ ئەوەی ڕێکبکەوین

ئاژانسی نھا..

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان قسەمان لەگەڵ یەکتر کردووە بۆ ئەوەی کە ڕێکبکەوین بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی وەڵامی گۆڕانین.

سامان گەرمیانی ئەندامی ئەنومەنی سەرکردایەتی ئەکێتی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، ئەو پەیوەندیەی لەنێوان ماڵی مام جەلال و بزوتنەوەی گۆڕاندا ھەبووە ھەر بەردەوام بووە و تا ئێستاش ھەر ھەیە.

سامان گەرمیانی سەبارەت بە تەقەکردن لە گردەکە وتویەتی، ئەوە شتێکی شەخسی بووە، ئێمە شتی شەخسی بە شتی حزبیەوە تێکەڵ ناکەین، بزوتنەوەی گۆڕانیش دەزانێت کە ئەوە شتێکی شەخسی بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان قسەمان لەگەڵ یەکتر کردووە بۆ ئەوەی کە ڕێکبکەوین بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی وەڵامی گۆڕانین، چونکە ئەو ڕێککەوتنە بۆ یەکێتی و گۆڕان زۆر بەسودە بۆ ھاوسەنگی ھێز لە کوردستان.

سامان گەرمایانی بە دەنگی ئەمریاکای وتووە، ئێمە وەک یەکێتی چەندین جار ھەوڵمانداوە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ گۆڕان ئاسایی بکەینەوە و ناکۆکی نەمێنێ، بەڵام گۆڕان چەند جارێک ئەو ھەوڵانەی دواخستووە.

ئەو قسانەی سامان گەرمیانی لەکاتێکدایە، دوێنێ ٢١ی ئایاری ٢٠١٩ عەبدوڵای کوێخا موبارەک ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایکرد، یەکێتی و گۆڕان لە ھەوڵدان دوای پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەگەڵ یەکتری ڕێککبکەون.
2019-05-22
زیاتر...