هەواڵ

نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ستگیركرا

ئاژانسی نها..

نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک لە فڕۆکەخانەى بەیروت لە لوبنان دەستگیرکرا.

سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابێت ڕایگه‌یاند،  ئێوارەى ئەمڕۆ 21ی ئایاری 2019 دوای ئەوەى نەجمەدین کەریم گەیشتووەتە فڕۆکەخانەى بەیروت ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەکەوە دەستگیرکراوە و باڵیۆزی عێراق لە لوبنان هاتووتە سەرخەت بۆ زانینی وردەکاریی  و هۆکاری دەستگیرکردنەکەی.

هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌واڵه‌كه‌یان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی نها پشتڕاستكرده‌وه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر دەسەڵاتی دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەجمەدین کەریم دەرکردبوو بەهۆی بەرزکردنەوەى ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کەرکوک و بەشداری کردنی لە ڕیفراندۆمەکەى هەرێمدا.
2019-05-21
زیاتر...