هەواڵ

له‌ كه‌ركوك جیاكاریی له‌نێوان كورده‌كان ده‌كرێت له‌ پۆسته‌ حكومیه‌كاندا

ئاژانسی نها..

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، لەزۆرێك لەدامەرزاوەكانی دەوڵەت لەپارێزگای كەركوك بەرێوەبەر و سەرۆكی یەكەی ئیداری و سەرپەرشتیاری كورد هەبوون، بەڵام ئێستا لابراون و گۆڕدراون بەكۆمەڵێك كەسانی دیكه‌.

ڕێبوار ته‌ها ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت جگە لەنواندنی هەڵوێستی دوور بەرامبەر كوردەكان، هاوكات ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گەڕانەوەی عەرەبەكان ئەوانەی لەساڵانی حەفتاكان و هەشتاكانی سەدەی رابردوو لەلایەن سەدام حوسێنه‌وه‌ هێنران بۆ كەركوك بۆ گۆڕانكاریی لەپێكهاتەی دانیشتووانی شارەكە.

ئه‌و قسانه‌ی ڕێبوار ته‌ها له‌ كاتێكدایه‌، كوردەكانی كه‌ركوك پارێزگاری كه‌ركوك بەوەكالەت تۆمەتباردەكەن بە ئەنجامدانی جیاكاری بەرامبەریان و لێسەندنەوەی پۆستە حكومی و ئیدارییەكان لەكەسایەتیە كوردەكان.

2019-05-21
زیاتر...