هەمەڕەنگ

چۆن وادەکەی کە تینووت نەبێت لە ڕەمەزاندا؟

لەمانگی ڕەمەزاندا خەڵکی زیاتر کێشەیان لەگەڵ تینوویەتی ھەیە و بەشێکی زۆری ڕۆژووەوان لەکاتی ڕۆژووگرتندا بەدەست تینوویەتیەوە دەناڵێنن.

ماڵپەڕی عەرەبیە نێت لە زاری شارەزایانی بواری خۆراکەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ ڕۆژووانان خستووەتە ڕوو بۆ کەمبوونەوەی هەستی تینوویەتی لەم مانگەدا.

ئەمەش بەشێکن لە ڕێنماییەکان

-پێویستە لە نێوان بەربانگ و پارشێودا نزیکەی هەشت پەرداخ ئاو بخورێتەوە،تا جەستە بۆ کاتی پێویست هەڵیبگرێت.

- بەدووربوون لەو خواردن و خواردنەوانەی ڕێژەی شەکر تیایاندا بەرزە، بەتایبەت لە ژەمی پارشێودا.

- گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدرێت، کە ڕێژەیەکی بەرز ئاو لە پێکهاتەیاندا هەیە.

- دورکەوتنەوە لەو خواردنانەی بەهاراتی توونیان تێدایە لەگەڵ خوێ بە ڕێژەی بەرز، چونکە خواردنی توون و سوێر هەستی تینوویەتی زیاتر دەکات.

- شارەزایان ئامۆژگاری ڕۆژووان دەکەن کە خۆیان لە خواردنە خێراکان بەدووربگرن، چونکە بە خێرایی هەستی برسییەتی بۆ ماوەیەکی کەم دەدات بە لەش.

- بڕی ئەو خواردنەوانە کەمبکرێتەوە کە ڕێژەی کافایین تێیاندا بەرزە، چونکە هۆکارە بۆ لەدەستدانی ڕێژەی ئاوی جەستە لە ماوەیەکی کەمدا.
2019-05-18
زیاتر...