زۆر كه‌س کە زانیارییەکی ئەوتۆیان نییە، واز لە جگەرەکێشان دەهێنن و نێرگه‌له ده‌كێشن، لە راستیدا هەردووکیان زیانی زۆر مەترسیداریان هەیە بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ، بەڵام دەبێ هەمووان بزانن کە زیانەکانی نێرگەلە چەند هێندەی جگەرەیە.
بەشێک لە زیانە تەندروستییەکانی نێرگەلە:
١- تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانى دڵ
كێشانى نێرگه‌له زۆر مادده‌ى زیانبه‌خش ده‌خاته ناو جه‌سته‌ى مرۆڤه‌وه، كه ده‌بنه هۆى جه‌ڵته‌ى ده‌مارى خوێنه‌كان و نه‌خۆشىی تر‌ى دڵ.
٢- تووشبوون به شێرپه‌نجه
كێشانى نێرگه‌له، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌یه تووشى شێرپه‌نجه‌ت بكات، و به‌قووڵی كێشانى نێرگه‌له ڕاسته‌وخۆ كار له سییه‌كانی مرۆڤ ده‌كات، چونکە ئه‌و دوكه‌ڵه‌ى هه‌ڵی ده‌مژێ پێكهاتووه له چەندین مادده‌ى ژه‌هراوى و له هه‌مووى مەترسیدارتر یەکەم ئۆكسیدى كاربۆنە زیانی گەورەی هەیە لەسەر سییه‌كان و میزەڵدان و ده‌م، كێشانى نێرگه‌له‌یەک بۆ ماوه‌ى سه‌عاتێك، هێندەی كێشانى 100 – 200 جگه‌ره زیانمەندە.
٣- تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانى پووك
كێشانى نێرگه‌له ڕێژه‌ى نیكۆتین و كۆتینین له پلازماى خوێن و لیكیش زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها كار له میزیش ده‌كات و به دوایدا كار له ڕیشاڵه‌كانى ده‌م و پووكیش ده‌كات.
٤- تووشبوون به‌و نه‌خۆشییە گواستراوەکان
كێشانى نێرگه‌له به‌تایبه‌تى له شوێنێكى داخراودا، هەروەها گۆڕینه‌وه‌ی له‌نێوان كه‌سه‌كاندا، ئەگەر تووشبوون به نه‌خۆشییە درم و پەتاکان زیاتر دەکات، ئەو نەخۆشییانەش کاری خراپ لە سییەکان دەکەن، هەروەها بەشەکانی تری جەستەش تووشی کەڕوو و بەکتریا دەکەن، ئەمە جیا لە بریندارکردنی گەدە.
٥- لەدایکبوونی منداڵی ناکام لای ژنانی نێرگەلەکێش
ئافره‌تى دووگیان كه نێرگه‌له ده‌كێشێت، كار ته‌نیا له خۆى ناكات، به‌ڵكوو له کۆرپەکەی ناو سكیشى، بۆیه كه منداڵى ئافره‌تێكى نێرگه‌له كێش، لەدایک دەبێ، له ڕووى كێشه‌وه زۆر سووکەترە لە منداڵی ژنیکی ئاسایی و هه‌ناسه‌دانی منداڵەکەش کورتترە.
٦- نه‌خۆشیى تر كه به‌هۆى كێشانى نێرگه‌له تووشى ده‌بیت
ئه‌و زیانانه‌ى كه نێرگه‌له پێتى ده‌گه‌یەنێت زۆر زیاتره له‌وانه‌ى باسمان كرد، هه‌روه‌ها ده‌م و چاوت چرچ و لۆچیى زۆر تیا ده‌رده‌كه‌وێت و تەنانەت توانای سێکسییش لاواز دەکات.