سوده ته‌ندروستییه‌كانی پرته‌قاڵ بۆ ئافره‌تان
خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی په‌رداخێك شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ كاریگه‌رییه‌کی بەسوودی هەیە له پاراستنی ته‌ندروستی پێست و نینۆك و قژدا.
بەپێی چه‌ند لێكۆلێنەوهیهك پسۆڕانی خواردن له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئاوی پرته‌قاڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری (ڤیتامین C و پۆتاسیۆم و ترشی فۆلیك)ه، ده‌توانێت کاریگەری گەورەی بۆ خانمان هەبێت له‌پاراستنی پێست و نینۆك و قژدا.
به‌وته‌ی پسۆڕانی خۆراك، ئه‌و ماددانەی له‌پرته‌قاڵدا هه‌یه كاریگه‌ریی هەیە له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی تێكچوونی پێست له‌به‌رامبه‌ر تیشكی خۆردا، بۆ ئەم مه‌به‌سته‌ش ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن له‌پێناو سه‌لامه‌تی پێست و نینۆك و قژماندا، ڕۆژانه ئه‌و خۆراكانه‌ی كه هه‌ڵگری ڤیتامین (C)ن کە ژەمە خواردنەکانماندا بەکاریان بهێنین.
|