تا ئێستا سودی توێكڵی سێوت زانیوه؟
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ده‌ریده‌خات كه خواردنی توێكڵی سێ‌و، ده‌بێته هۆی تواندنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش و كێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت .
توێژینه‌وه‌كه كه له زانكۆی (ئێوا)ی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، باس له‌وه ده‌كات كه توێكڵی سێ‌و ترشی (یۆرسۆلیك) له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه، ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش، خانه چه‌ورییه بۆرهكانیش زیاد ده‌كات كه كاریان توانه‌وه‌ی چه‌وری زیاده‌ی له‌شه.
پێشتر چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه زیاد بونی خانه‌كانی چه‌وری بۆر له له‌شدا ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی چه‌وری زیاده‌ی له‌ش و دابه‌زاندنی كێش.
توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه ئه‌و ترشه‌ی له توێكڵی سێودا هه‌یه، جگه له سوده‌كانی بۆ دابه‌زاندنی كێش، ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات، مرۆڤ له نه‌خۆشی شه‌كره و چه‌وری جگه‌ریش ده‌پارێزێت.
|