ئاژانسی ههواڵی نها- ژووری ههواڵ
بەپێى توێژینەوە تەندروستی و پزیشکییەکان، دورکەوتنەوە لە وەرزشکردن لەو مانگی ڕهمهزاندا چارەسەرنییە، لەبەرئەوەى ڕاهێنانکردن سوودێکى گەورە بە تەندروستى جەستە و دەرونى کەسەکە دەگەیەنێت.
بەپێى پێگەى ویب توبى تەندروستى، وەرزشکردن لە مانگى ڕەمەزاندا دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى وزە و ئاوى لەش، لەگەڵ ئەوەشدا سوڕى خوێن چالاک دەکات و ماسولکەکان بەهێز دەکات.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەگەر واز لە وەرزشکردن بهێنرێت لە ڕەمەزاندا لەگەڵ زیادکردنى قەبارەى خۆراک لاى ڕۆژوەوان، بەتایبەت لە شەواندا، ئەوا هەوڵ و ماندوبوونەکانیان کە لە مانگەکانى تردا لە ڕێگەى وەرزشکردنەوە بەدەستیانهێناوە، لەدەستیدەدەن و کێشیان زیاد دەکات.
چۆن وهزش بكرێت له ڕهمهزاناندا؟
١- نابێت ماوەى وەرزشکردنەکە لە کاتژمێرێک زیاتربێت.
٢- دەبێت لەناو هۆڵى داخراو بێت و پلەى گەرمیی هۆڵەکە گونجاوبێت، ئەوەش بۆ پاراستنى ڕۆژوەوان لە بەرزیی پلەى گەرمى دەرەوە و تیشکى خۆر، چونکە کەشوهەواى گەرم دەبێتە هۆى نەمانى شلەمەنییەکانى جەستە و بەوەش ئەگەرى توشبوون هەیە بە وشکبوونەوە.