هەمەڕەنگ

سوده‌ ته‌ندروستییه‌كانی ڕۆژوگرتن چیین؟

بەشێک لە پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاشكرایانكردووه‌، خۆگرتنەوە لە خۆراک دەکرێت ڕێگری لە هەندێک کێشەی تەندروستی بکات و سوودی بۆ تەندروستی دەروونی هەبێت.

ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، زۆرێك له‌ خه‌ڵكی پێیان وایه‌ ڕۆژوو ده‌بێته‌ هۆی بێزاری و ماندوبون و كه‌می جوڵه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕاست نیه‌، چونكه‌ ڕۆژوو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سوود و قازانجی بۆ كه‌سه‌كه‌ ده‌بێت كه‌ به‌شێكیان بریتین له‌:

ده‌بێته‌ هۆی حه‌سانه‌وه‌ی جه‌سته‌و نه‌هێشتنی ئازاره‌كانی.

یارمه‌تی كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی مادده‌ی خراپ و ژه‌هراوی ناو جه‌سته‌ ده‌دات.

خانه‌كان نوێ ده‌كاته‌وه‌ و كه‌سه‌كه‌ به‌ گه‌نجی ده‌هێڵێته‌وه‌.

یارمه‌تی پێدانی وزه‌ به‌ جه‌سته‌ ده‌دات و دابه‌شی ده‌كات به‌سه‌ر جه‌سته‌ له‌و كاتانه‌ی كه‌ پێویستیه‌تی.

بیركردنه‌وه‌ به‌هێز و چاڵاك ده‌كات.

یارمه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چه‌وری ده‌دات له‌ خوێن.

ڕێگری ده‌كات له‌ گیرانی ده‌ماره‌كان و هه‌روه‌ها توش بوونی دڵ به‌ نه‌خۆشیه‌كان.

یارمه‌تی جه‌سته‌ ده‌دات له‌ تووش نه‌بوونی به‌ قه‌ڵه‌وی.

2019-05-06
زیاتر...