هەمەڕەنگ

یادی لەدایکبوونی بۆ دەکرێتەوە

ئاژانسی نھا: بەشی ھەمەڕەنگ 

لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە یادی لەدایکبوون بۆ ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا موراد یەڵدرم دەکرێتەوە.

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی موراد یەڵدرم، بەشێوەیەکی سەپرایز لەلایەن ئیمان ئەلبانی ھاوسەری و بەشێک لە ھاوڕێیانی لەکاتی پێشکەشکردنی بەرنامە یادی لەدایکبوونی بۆ دەکرێتەوە، دواتر وێنەکان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە و سوپاسی ھاوسەرەکەی دەکات.

موراد یەڵدرم، لە ساڵی ١٩٧٩ لە دایکبووە، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی تورکیا، لە ژیانی تایبەتیدا دووجار ھاوسەرگیری کردوە، لە ئێستادا ئیمان ئەلبان ھاوسەریەتی کە یەکێکە لە خانمە شۆخەکان و دووجار وەک شاجوان دیاری کراوە.



2019-04-16
زیاتر...