باشترین پاکەرەوەی پێست بۆ وەرزی ھاوین
ئاژانسی ن‌ھا: بەشی ھەمەڕەنگ
به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، پێستمان پێویستی به بایه‌خێكی زیاتر هه‌یه بۆئەوەی به جوانی بمێنێته‌وه‌و توشی كێشه نه‌بێت، بۆ دوركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی ماده‌ی كیمیایی ده‌توانیت ئه‌م گیراوه‌یه له ماڵه‌وه دروست بكه‌یت و ده‌ره‌نجامێكی باشی ده‌بێت بۆ پێستت.
پێداوسیتییەکان:
دووکەوچکی گەورە نۆکی ھاڕاو.
کەوچکێکی بچووک ھەنگوین.
کەوچکێکی گەورە زەیتی زەیتوون.
کەمێک ئاوی لیمۆ.
چۆنێتی بەکارھێنانی:
پێداویستییەکان جوان تێكه‌ڵاو بكه تا وه‌ك هه‌ویرێكی لێدێت، پاشان بیده له ده‌موچاوت و به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌ی مه‌ساجی پێ بكه و وازی لێبهێنه بۆ ماوه‌ی10 خوله‌ك پاشان به ئاوی شله‌تێن جوان بشۆ و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینیت كه ده‌موچاوت رۆشن بۆته‌وه ،ده‌توانیت هه‌فته‌ی دووجار به‌كاری بهێنیت.
|