هەواڵ

قەڵادزێ.. تەرمی كەسێك دەدۆزرێتەوە

ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ

لەگەرەكی خانەقای سەر بە قەزای قەڵادزێ‌ تەرمی كەسێك دەدۆزرێتەوە، لەمبارەیەوە پۆلیسی راپەرین لەراگەیەنراوێكیدا باس لەوە دەكات كە شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەی كوژراوەكەوە دیارە‌و لەدوری 15 كم لەشوێنی كوشتنەكەی ئۆتومبێلەكەی بەسوتێنراوی دۆزراوەتەوە.

 بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەرین راگەیەنراوێك لەسەر كوشتنی هاوڵاتییەك بڵاو دەكاتەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات سەرلەبەیانی ئەمرۆ "دو شەممە" تەرمی هاوڵاتییەك بەناوی "س، ع، ئــ" كە پیشەی كاسپ بوە‌و لەدایكبوی ساڵی 1969 بوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵا دزێ‌.

راشیدەگەیەنێت پاش كوشتنی ئەو كەسە ئۆتومبێلەكەی براوەتە نزیك گوندی "گردە سپیان"‌و لەدوری 15 كم لەشوێنی روداوی كوشتنەكە سوتێنراوە، باس لەوەش دەكات ئەو كەسەی كوژراوە باوكی 6 منداڵە‌و پۆلیسیش پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ روداوەكە كردوەتەوە.
2019-04-15
زیاتر...