هەواڵ

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە



ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ


كەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و سبەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٨ و نزمترین ١٥ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢٦ بە ١٣ و دهۆک ٢٦ بە ١٤ و کەرکوک ٢٩ بە ١٥ پلە دەبێت.

سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٤ و نزمترین ١٥ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢٤ بە ١٤ و دهۆک ٢٣ بە ١٥ و کەرکوک ٢٧ بە ١٥ پلە دەبێت.

سەبارەت بە دووبارە دەستپێکردنەوەی بارانبارین کەشناسی هۆشداریدا و ڕایگەیاند، رۆژی سێشەمە (١٦ی نیسانی ٢٠١٩) سەرەتای بارانبارین لە پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و لە شەودا کاریگەری دەگاتە تەواوی ناوچەکانی دیکەی هەرێم، لە کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەمە، بارانبارین وهەورەتریشقە لە تەواوی ناوچەکان دەبێت، پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبونەوە دەکەن

2019-04-15
زیاتر...