جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان وەستا
ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
بەهۆی بونی کێشە لەدیوی وڵاتی ئێرانەوە شۆفێرانی مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان نیگەرانن و بەوهۆیەوە جوڵەی بازرگانی وەستاوە.
ئارام سایەخان وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە ئاژانسی نها- ڕاگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ دوشەمە، هەندێک لە شۆفێرانی مەرزەکە بەهۆی کێشەی کەمی پاسەوان و پشکن لە مەرزی پەروێزخان جموجولی بازرگانی دەوەستێت
ینەوە نارەزایەتیان دەربریوە لە درەنگ گەرانەوەیان بۆمالەوە"
وتیشی :"لەئێستادا لەگەڵ وڵاتی ئێراندا لەکۆبونەوەداین بەمەبەستی رێککەوتن و چارەسەرکردنی ".
رووونیكردەوە" بەهۆی زۆری مانەوەیان شۆفێران ماندوو دەبن و ئەگەر یەك خولەك پشكنینیان بۆ بكرێت ئەوا 800 ئۆتۆمبیل كە پشكنینیان بۆ دەكرێت ماوەیەكی زۆری دەوێت".
باسی لەوەكرد" كۆماری ئیسلامی ئێران پێیان راگەیاندووین ئەوە سنوری نێوان دوو دەوڵەتە و دەبێت پشكنین بكرێت بەڵام بەڵێنیان داوە كارمەندەكان زیاد بكەن و بە زوترین كات دەروازەكە بكرێتەوە و لە هەوڵی بەردەوامداین".
|