ئاسایش سزادانی دوو كه‌س راده‌گه‌یه‌نێت
ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هه‌موو جۆره مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره كارێكی نایاسایی، توانیان له‌ڕۆژی 18-7-2018 و رۆژی 1-10-2018 به‌بڕیاری دادوه‌ر، له‌پارێزگای سلێمانی دوو كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌پێی مادده‌ی ( 14 مخدرات )، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2، له‌ڕۆژانی 1-4-2019 و 10-4-2019 سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه، تاوانباران:
(ڕ ، ق ، ڕ) له‌دایك بوی ساڵی ( 1998 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (4) ساڵ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .
( ڕ ، ح ، ح) له‌دایك بوی ساڵی ( 1992 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .
|