تەندروستی

پێویستە لەم کاتانە میوە بخورێ

ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی 

باشترین کات بۆ خوردنی میوە بۆ ئەوەی سوودەکانی بگات بە لەش و تەواوی ریشاڵ و ڤیتامینەکان دابین بکات، پێویستە لەم کاتانەدا میوە بخورێ.

لە بەیانی بەر لە ھەر شتێکی تر و لەسەر گەدەی بەتاڵ دانەیەک میوە بخۆ کە یارمەتی مژینی خۆراک لەناو لەش دەدات و گەدەش بە ئاسانی ھەرسی ئەو میوە دەکات کە لەسەر گەدەیەکی بەتاڵ بخورێت.

وا باشترە کە راستەوخۆ دوای خواردن میوە بخۆیت و ئەوەش بۆ لەش سوودی ھەیە.

بەر لە نووستن ئەگەر ھەستت بە برسێتی کرد ئەوە ئەو جۆرە میوانە بخۆ کە سوودیان لێ وەردەگریت وەک سێو و مۆز و کیوی کە مادەکانی سیرۆتۆنینی سروشتی و میلاتۆنین و ترپتۆفانیان تیادایە کە یاریدەرن بۆ خەوتن و بەسەربردنی خەوێکی خۆش، ھەروەھا پێویستە لەو کاتانە خۆت لە خواردنی مانگۆ و ترێ بەدوور بگریت، چونکە مێشک چالاک دەکەن و خەو دەزڕێنن
2019-04-12
زیاتر...