تەندروستی

جۆرەکانی فۆبیا بزانە

ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی 

بەشێکی زۆر لە مرۆڤەکان ترسیان بەرامبەر شتێک ھەیە، لە رووی زانستیەوە ئەم حاڵەتە بە فۆبیا ناسراوە واتە کەسەکە بوێری ئەوەی نییە کە رووبەروی ئەو شتە بێتەوە کە لێی دەدترسێت، فۆبیاش چەند جۆرێکی ھەیە،بەپێی توێژینەوە پزیشکییەکان دەرکەوتووە زۆرترین رێژەی فۆبیا لە تاریکی و بەرزاییە، ئەمانەی خوارەوە چەند جۆرێکی فۆبیان.

ئەکرۆفۆبیا، ترس لە شوێنی بەرز و بەرزایی.

باکترۆفۆبیا، ترس لە بەکتریا و میکرۆب.

کلۆسترۆفۆبیا، ترس لە شوێنی داخراو.

ھیربنوفۆبیا، ترس لە گیانلەبەری خشۆک.

ئەکلۆفۆبیا، ترس لە تاریکی.

نەمبەرفۆبیا، ترس لە ژمارەیەک و دانانی بە شووم.

ئیرۆکرۆفۆبیا، ترس لە شوێنی چۆڵ وفراوان.

ئەنسرووبۆفۆبیا، ترس لە تێکەڵاو بوون و رووبەروونەوەی خەڵک.

ئەتاکوسۆفۆبیا، جۆرێکی تایبەتە لای خانمان بوونی ھەیە، ترسی ھەیە لەوەی لەش و لاری رێک نەبێت و نەبێتە جێگەی سەرنجی بەرامبەر.

ئودوکسافۆبیا ترس لە دەربڕینی بیر و بۆچوون.

ھیمۆفۆبیا، ترس لە خوێن.

ئەماکسۆفۆبیا، ترس لە ئۆتۆمبێل لێخورین.

نۆزۆفۆبیا، ترس لەنەخۆش کەوتن.

فیلۆفۆبیا، ترس لە کەوتە ناو خۆشەویستیەوە.
2019-04-07
زیاتر...