هەمەڕەنگ

بەم شێوازە پەڵەی ئارەق لابەرە

ئاژانسی نھا: ھەمەڕەنگ

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ زیاتر ئارەق دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە پەڵە لەسەر جلەکانی دروست ببێت و رەنگ و جوانی جلەکان تێک بدات، دەتوانیت بە دوو رێگای سروشتی پەڵەی ئارەقی سەر پۆشاکەکەت لابەریت.

سرکەی سێو، یەکێکە لە رێگاکانی دیکە بۆ لابردنی پەڵە، نیو کوپ سرکە بکەرە ناو ئاوی ساردەوە، پۆشاکەکەی تێ بکە بۆ ماوەی ١ کاتژمێر و دواتر بیشۆ.

کاربۆناتی سۆدیۆم، رێگایەکی باش و ئاسانە بۆ لابردنی پەڵە، دوو کەچکی گەورە کاربۆناتی سۆدیۆم بکەرە ناو کەمێک ئاوی ساردەوە، پۆشاکەکی تێ بکە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک دواتر بە جلشۆر بیشۆ.
2019-04-05
زیاتر...