یەکێتی کاندیدەکانی یەکلایی دەکاتەوە
ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوەو کاندیدانی یەکێتی بۆ پۆستە حکومییەکان دیاریدەکرێن.
محەمەد وەتمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ئاژانسی نھا-ی ڕاگەیاند: "پێدەچێت لە ھەفتەی داھاتوودا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەڕێوەبچێت و تیایدا چەند پرسێک تاوتوێ بکرێت".
وتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە تاوتوێ کردنی ڕێکەوتنەکەمان لەگەڵ پارتی، کاندیدانی یەکێتی بۆ پۆستەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی دەکرێنەوە".
بەپێی ئەو زانیارییەکانی نھا، بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و پارتی، جێگرێک بۆ سەرۆکی ھەرێم زیادکراوە و جێگری سەرۆکی ھەرێم بۆ کاروباری سەربازی دەدرێت بە یەکێتی، بۆیە پێدەچێت لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا کاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستەش یەکلایی بکرێتەوە.
|