هەواڵ

کارنامەی دانیشتنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەندرا

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

ئەمڕۆ ھەینی ٥-٤-٢٠١٩، نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان، رایگەیاندووە، کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمانی عێراق رۆژی ١٧-٤-٢٠١٩ ساز دەکرێت و کارنامەی دانیشتنەکەش بڵاوکراوەتەوەو پرسی تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی و پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانی تێدانییە.
 
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند بابەتێک دەکرێت، کەبریتین لە:
 
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای ئیدارەی دارایی.
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان.
 
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای دەستەی باڵای دەریاوانیی عێراقی.
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای ئەندامبوونی عێراق لە رێککەوتنی بانکی وەبەرھێنانی ئاسیایی بۆ ژێرخان.
 
- گفتوگۆکردن و پێشکەشکردنی راپۆرتێک لەبارەی پرۆژەیاسای شارە پیشەسازییەکان.
- گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای ھەموای یەکەمی یاسای دەستەی دەستپاکی (نەزاھە)ی ژمارە ٣٠ـی ساڵی ٢٠١١.

2019-04-05
زیاتر...