هەمەڕەنگ

زرێبار ھاتە دەنگ

ئاژانسی نھا: بەشی ھەمەڕەنگ 

کچە بازرگان و مۆدێلی کورد زرێبار ھەورامی، لەسەر پێشکەشکارەکانی کوردستان دێتە دەنگ، و پشتگیری کوڕەکانیش دەکات.

زرێبار، لە ستۆری ئینستاگرام نووسیوێتی"جاران پێشکەشکار بە پەنجەی دەست دەژمێردا، ئێستا ماشەاللە پێشکەشکار زۆرە تا پڕۆگرامەکان، ھەندێکیان دڵی میوانەکانیان نارەحەت دەکەن تا ناوبانگ بۆخۆیان دروست بکەن بێ گوێدان بە ئەحساسی بەرامبەر، ھەندێک لە تیڤییەکان ئەگەر کچ نەبیت وەرت ناگرن! رێگە بدەن کوڕەکان بێنە پێشەوە کوڕی زۆر بەتوانامان ھەیە".

زرێبار، وەک پێشکەشکار لە کەناڵی "ئێن ئاڕتی"، دەرکەوت دواتر دەستی بە کاری بازرگانی و مۆدێل کرد،لە ئێستادا ئارایشتگایەکی ھەیە بە ناوی زرێ بیوتی.


2019-04-05
زیاتر...