داوادەکرێت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە گەرمیان بکرێت
ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە دەکات کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەن لە گەرمیان بکرێت، ھۆکاری داواکەشی بۆ چەند مەستێک دەگێڕێتەوە.
لە نوسراوێکدا کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای کردووە لە رێکەوتی ١٤/٤/٢٠١٤ لە گەرمیان کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەن بکرێت و میوانداری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامەکانی کەلار و کفری و دەربەندیخان و بەرپرسانی دیکەی سنورەکە بۆ چەند پرسێک بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "کۆبوونەوەکە بۆ چەند مەبەستێک بکرێت، لەوانە بەرز ڕاگرتنی یادی تاوانی جینۆسایدکردنی گەلەکەمان لە ژێر ناوی پرۆسەی ئەنفال کە ناوچەکانی گەرمیان بەشێکی بەرچاوی بەرکەوتوو لەو پرۆسە پڕ تاوانە ".
"ھەروەھا مەبەستی دووەمیش دۆخی خراپی ڕێگای نێوان کەلار ـ دەربەندیخان و بە تایبەتی ۱۸ پردی سەر ئەو ڕێگایە کە لە ئێستادا مەترسی ڕوخانیان لەسەرە ، تاکو لە ڕێگای کۆبونەوەی ئەنجومەنەوە بتوانرێت داوا لە حکومەت بکرێت بە زووترین کات چارەسەری ڕێگای ناوبراو و پردەکانی سەر ئەو ڕێگایە بکات"، کەریم عەلی وادەڵێت.
دەقی نوسراوەکە:
|