هەواڵ

چارەنووسی چەکدارە داعشە دیلەکان نادیارە

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، چارەنوسی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش نادیارەو وڵاتەکانیان ئامادەنین وەریانبگرنەوە.
 
ڕیاد درار، ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بە ئاژانسی ھاوار نیوزی راگەیاندووە، لەماوەی ڕوبەڕوبوونەوەی شەڕڤانان لەگەڵ چەکدارانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا، بە ھەزاران چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە، کە ژمارەیەکی زۆریان بیانین.

ڕیاد درار ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، زۆرجار داوایان لە وڵاتان  کردووە ئەو چەکدارانە وەربگرنەوە کە خەڵکی وڵاتەکانیانن، بەڵام ئەوان ئامادەی وەرگرتنەوەی چەکدارەکان نین، بۆیە بە ناچاری داوای دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، بۆ دادگایکردنی ئەو چەکدارانە .

ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات جەختیشیکردووەتەوە، داوامان کردووە، کە بەپێی یاسا بەرکارەکانی سوریا و ئەو یاسانەی کە بۆ تاوانبارێک لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا بەرکارن، ئەو چەکدارانەی پێ دادگای بکرێن.

2019-04-05
زیاتر...