پێشبینییەکانی ئەمڕۆ و سبەینێی کەش و ھەوای ھەرێـم
ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم سبەینێ لە پارێزگاکانی ھەرێم بارانی بە لێزمە دەبارێت و ھەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
بەپێی دوا پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم تیایدا ھاتووە، سبەینێ لەپارێزگاکانی سلێمانی و ھەولێرو کەرکوک ئاسمان ھەور دەبێت لەگەڵ دابارینی لێزمە باران و ھەورە بروسکە لەزۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکاندا شەپۆلە باران بارینەکە تاوەکو ئێوارە بەردەوام دەبێت
بەپێی پێشبینییەکە، لەپارێزگای دھۆکیش ئاسمان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت و لەگەڵ دابارینی لێزمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکەداو پاشان کەشەکە جێگیر دەبێتەوە لەکاتەکانی ئێوارەدا.
|