هەواڵ

ئەمڕۆ لە ھەولێر فێستیڤاڵی ڕەنگەکان بەڕێوەدەچێت

ئاژانسی  نھا: ژووری ھەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ ھەینی فێستیڤاڵی ڕەنگەکان لە شاری ھەولێر ئەنجام بدرێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.

 فێستیڤاڵی ڕەنگەکان بڕیارە ئەمڕۆ لە پارکی ئەکادیمی لە شاری ھەولێر بەڕێوە بچێت، جگە لە چالاکی ڕەنگەکان، چەند چالاکییەکی دیکەی ھونەریش ئەنجام دەدرێت. 

ماوەی چەند ساڵێکە ئەم فێستیڤاڵە لە ھەرێم ئەنجام دەدرێت و بۆ ئەمساڵ بڕیاربوو لە دووەم ڕۆژی نەورۆز ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەھۆی ڕوداوی وەرگەڕانی بەلەمەکەی موسڵەوە فێستیڤاڵەکە دواخرا.




2019-04-05
زیاتر...