هەواڵ

لە کەرکوک ١٤ چەکداری داعش کوژران

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

لە ھێرشێکدا بۆ سەر مۆڵگەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک، ژمارەیەک چەکداری ئەو ڕێکخراوە کوژران کوژران.
 
بەپێی ھەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ ھەینی ٥-٤-٢٠١٩، ھێزی ئاسمانیی عێراق دوو ھێرشی بۆ سەر بنکەکانی داعش لە باشووری کەرکووک، ئەنجام داوە.
 
ئاماژە بەوەشدراوە، لە ھێرشی یەکەمدا، شەش چەکداری داعش کوژراون و لە ھێرشی دووەمیشدا ھەشت چەکداری دیکەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە کوژراون.

لە ساڵی ٢٠١٨ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کۆتایی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند، بەڵام ھێشتا چەندین شانەی نوستووی ئەو ڕێکخراوە لە عێراق ھەن.


 

2019-04-05
زیاتر...