بەم رێگایانە زیپکەی ژێر پێستت مەھێڵە
ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی
بوونی زیپکە یەکێکە لەو گرفتە باوانەی زۆرێک لە خانمان گیرۆدەی بوون، یەکێکیش لەو جۆرەی کە زۆر بێزاریان دەکات زیپکەی ژێر پێستە کە ئازاری زیاترە و شوێنەکەی رەق دەبێت، دەتوانن بە چەند رێگایەک خۆتان لە زیپکەی ژێر پێست رزگار بکەن و ببن بە خاوەنی پێستێکی ساف و جوان.
ھەنگوین : ھەنگوین بە یەکێک لە چارەسەرە باشەکان دادونرێ چونکە بەکتریا لە ناو دەبات، ھەنگوینەکە بە لە دەموچاوت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ .
سێوێک بخەرە ناو خەڵاتەوەو وردی بکە و لەگەڵ کەوچکێک ھەنگوین تێکەڵاوی بکەو بیە لە دەم و چاوت بۆ ماوەی ١٠ خولەک.
ھەویری ددان ششتن بە بۆن و تامی نەعنا بیە لە جێگەی زیپکەکە بە شەو لێی بە و بەیانی بیشۆ و ھەفتەی دوجار بەکاری بھێنە، بەڵام بۆ ئەو کەسانە نابێت کە پێستیان ناسکە.
شیری خەست بە لۆکە بیدە لە روخسارت بۆ ماوەی ١٠ خولەک دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.
|