تەندروستی

بە بیبەری توون خوێن بەربوون بوەستێنە

ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی 

تویژینەوەیەک لە وڵاتی بەریتانیا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە بیبەری ھاراوی تون باشترین چارەسەرە بۆ رێگریکردن لە خوێن بەربوون و کەمکردنەوەی ئازاری برین.

 لەکاتی ئامادەکردنی خواردن کاتێک توشی برینداربوونی پەنجە دەبیت، یاخود بەھۆی روداوێکەوە توشی برین دەبیت و خوێنی لێ دێت دەتوانن بیبەر بەکار بھێنن بۆ رێگری لەو خوێنە، چونکە بیبەری ھاراوی تون رێژەیەکی زۆر لە دژە بەکتریای تێدایە، رێگری دەکەن لە زیادبوونی بەکتریاو ڤایرۆس لە خوێندا.

کەمێک بیبەری توون بدە لە شوێنی برینەکە، دەبێتە ھۆی وەستاندنی خوێنەکەو ناھێڵت تووشی ھەوکردن ببێت چونکە دژە بەکتریایە.
2019-03-27
زیاتر...