وەرزش

گواردیۆلا دەیەوێت ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید بەرەو یانەکەی ببات

ئاژانسی نھا: وەرزش

پێپ گواردیۆلای ڕاھینەری  یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، پلان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ریال مەدرید دادەڕێژێت لە گواستنەوەی ھاوینی داھاتوودا.

بەپێی ھەواڵی ماڵپەری دۆن باڵۆنی ئیسپانی، گواردیۆلا پلانی داڕشتووە بۆ گواستنەوەی تۆنی کرووس، ئەستێرەی ھێلی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید بۆ یانەکەی.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەرە، مانچێستەر سیتی رکابەریی مانچێستەر یونایتدی ھاوشاری دەکات بۆ گواستنەوەی یاریزانە ئەڵمانییەکە، لەکاتێکدا ئەو یانەیەش دەیەوێت سوود لە تواناکانی کرووس وەربگرێت.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی بەریتانیاش ئاشکرایانکردووە، یانەی ئارسیناڵیش بەھەمان شێوەی ئەو دوو یانەیەی مانچێستەر داوای ئەو یاریزانە دەکات.

پێشتر کرووس لەبارەی دابەزینی ئاستی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، ھەست بە باشی دەکات، ھەرچەندە ھەندێکجار ھەندێکی شتی نەرێنی دێنە پێشەوە، بەڵام دوای بردنەوەی سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ ئەوە شتێکی ئاساییە.

2019-03-26
زیاتر...