خواردنی ترێ پیربوون دوا دەخات
ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی
لە نوێترین توێژینەوەی پزیشکیدا دەرکەوتووە، بەھۆی ئەو پێکھاتانەی لە ترێدا بوونی ھەیە نیشانەکانی پیری دوادەخات.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە بەھۆی بوونی ڤیتامین ئەی و بی لە پێکھاتەی ترێدا، پیری دوا دەخات و نیشانەکانی پیری لە روخساردا دەرناخات، ھەروەھا پێست گەش و درەوشاوە دەکات.
پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گرنگی بدرێت بە خواردنی ترێ، بۆ ئەوەی نیشانەکانی پیری لە روخساردا دەرنەکەوێت و جگە لەوەش چەبدین سوودی بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە و فسفۆڕ و کاربۆھیدرات وپۆتاسیۆمی پێویست بۆ لەش دابین دەکات.
|